پارتی و یەکێتی ١٥ ملیار‌و ٧٩٣ ملیۆن دۆلاری نه‌وتی که‌رکوکیان بردووە
پەرلەمانتارێکی گۆڕان ئاشکرا دەکات کە پارتی و یەکێتی بە هاوبەشی بڕی ١٥ ملیار و ٧٩٣ ملیۆن دۆلاری نەوتی کەرکوکیان برددوە.
لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " چۆن له ١٠ ساڵی ڕابردودا؛ سیاسه‌تی چه‌وت و پڕ گه‌نده‌ڵی نه‌وت هه‌رێمی کوردستانی به‌م دۆخه گه‌یاند، به‌هه‌مان شێوه‌ی کوردستان ٣ ساڵی ڕابردوو نه‌وتی که‌رکوک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیدا، پڕه له چیرۆکی دزی و تاڵانی".
لە درێژەی نووسینەکەیدا عەلی حەمە ساڵح دەنووسێت" نه‌وتی که‌رکوک له پێنج کێڵگه‌ی سه‌ره‌کی ئاڤاناو بای حسن و جه‌مبورو خه‌بازو بابه‌گوڕوگوڕ پێکدێت.
له ٢٠١٤/٧/١٠. له به‌ره‌به‌یانێکی زودا لیوای یه‌کی نه‌وت و گاز، که‌سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه، ده‌ستی به‌سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ندا گرت، به‌پێی نوسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ئه‌م دوو کێڵگه ٢٦٢ هه‌زار به‌رمیله، نرخی به‌رمیلی نه‌وت له‌و کاته‌دا نزیکه‌ی ٨٥ دۆلار بوو، دواتر دابه‌زی، به‌تێکڕا له سێ ساڵی ڕابردردا بای ١٢ملیارو ٧٣٣ ملیۆن دۆلار فرۆشراوه ته‌نیا له‌م دوو کێڵگه‌دا.
به‌ڵام ته‌نیا ١٪ (یه‌ک له‌سه‌دی نه‌دراوه به که‌رکوک)".
نابراو روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت" داهاتی ته‌نیا نه‌وتی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه له‌و٣٦ مانگه‌دا، به‌شی موچه‌ی ٢٥ مانگی موچه‌خۆرانی کوردستان ده‌کات، به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا. چی لێهات؟".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت" ئه‌م دوو کێڵگه به‌ڕێککه‌وتن درا به پارتی! د.نجمه‌دین که‌ریم، که پێش داگیکردنی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه نه‌یاری پارتی بوو، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه بوون به دۆست و هاوسه‌فه‌ر!".