ته‌مووز 25, 2017 16:20 Asia/Tehran
  • ڕاسپێری مسکۆ بە هەولێر لەبارەی لەبەرچاوگرتنی گشت دەرەنجامەکانی گشت پرسیی سەربەخۆیی

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هیواداری دەربڕی کە هەولێر بەگشت دەرەنجامەکانی شیمانەیی گشت پرسیی سەربەخۆیی سەرنج بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، سێرگئی لاوروف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەوتووێژ لەگەل کەناڵی هەواڵی ڕوداو وتی: مسکۆ ڕای  وایە کە گشت پرسیی ڕاگەیاندنی ئارمانەکان وئاسۆکانی خەڵکی کوردستانە بەڵام ئێمە هێوادارین کە هەولێر لە کاتی گرتنی بڕیارەکانی نیهایی، ئەنجام وئاکامی سیاسی، ژئو سیاسی ، دموگرافی وئابووری ئەم کردەوەوەیە لەبەر چاوبگرێت بەسەرنج دان بەمەکە مەسەلەی کوردستان لە سنوورەکانی ئێستاکەی ئێراق تێپەڕێوە ولە بارودۆخی هەندێ وڵاتانی دراوسیی کارتێکەری دەبێت ومەسەلەی کوردستان دەوری گرینگ وپلە وپێگەی باش وبەرچاوی لە چوارچێوەی ڕەوتی چارەسەر کرانی قەیرانەکانی ئێستاکەی ناوچە هەیە .

وتیشی: ئێمە هێوادارین کە خەڵکی کوردستان بەشێوەی ئاشتی خوازانە داخوازی خۆیان ڕابگەیەنن وجێ بەجێ کرانی  دواجاری گشت پرسیی بە چەشنێک بێت کە گشت ئەو هۆکارانەی کە ڕامانگەیاند ن لەوان بارودۆخی ناوچەو هەڵوێستەکانی وڵاتانی دراوسێی ئێڕاق تیدا لە بەرچاو بگیردرێت.

لاوروف وتی: ئارمانجەکانی یاسایی خەڵکی کوردستان سەرمەشقێکە بۆ خەڵکانی تر ودەبێ بە پێی یاسای نێودەوڵەتی بەدی بێت. ئەم مەسەلە لەبارەی بڕیاری بەڕێوە چوونی گشت پرسیش، کە دەزانین بریاری نیهایی هەولێرە ،سدق دەکات. هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەێەوێ بیست وپێنجی سێپتەمبەرگشت پرسیی سەربەخۆیی لە بەغدا بەڕێوە ببات.