ئاب 14, 2017 12:30 Asia/Tehran
  • پشتگریی ڕژێمی زایونی لە دابەشبوونی عێراق

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە دابەشکرانی عێراق پشتیوانیی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی جرۆزاڵم پۆست، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە نێو کۆڕی سی و سێ کەس لە ئەندامانی کۆماریخوازی کۆنگرێسی ئەمریکی بۆچوونی ئەرێنیی خۆی لە بارەی پێکهاتنی وڵاتێکی کوردی لە ناوچەیەکی عێراق دا ڕاگەیاند.

پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا بە ئامادە بوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەزامەند بوون بە  بەرپاکردنی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێم لە عێراق لە 25ی سپتامبەری 2017 دا. پێداگرتنی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەرپا کردنی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوە لەگەڵ کاردانەوەی لێبڕاوانەی دەوڵەتی عێراق و تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا بەرەوڕوو بووەتەوە.

زۆربەی وڵاتانی جیهان پرسی بەرپاکرانی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراقیان ڕەت کردووەتەوەو تەنیا ڕژێمی زایونی و عەرەبستانن کە لە بەڕێوەچوونی پشتیوانی دەکەن.

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراقیش بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراقی بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە زانیوەو لە بارەی شوێنهاتە نەرێنییەکانیەوە وشداریی داوە.