ئاب 14, 2017 17:40 Asia/Tehran
  • پەرەی زەخت وگوشارەکان بەسەر مەسعود بارزانی بۆ وەدوا خستنی کاتی بەڕێوەچوونی ڕێفراندوم

ڕۆژنامەی نیویوروپ دەنوسی زەخت وگوشار لەلایەن تورکیا وئەمریکا بەسەر کوردەکان بۆ خستنە دوای کاتی بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم پەرەی سەندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، بەپێی بڕیاری لێژنەی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەڕێمی کوردستانی عێراق، گشت پرسیی  لە ڕۆژی بیست وپێنجەمی سێپتەمبەر ی دووهەزاروحەفدە ڕێککەوتی سێی ڕەزبەر ی هەزاروسێسەدو نەوەدو شەش بەڕێوە دەچێت. زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەگەڵ بەڕێوە بردنی ڕیفراندوم نەیارەتیان کردووە. ڕکس تەیلرسون  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەند ڕۆژ پێش لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی ، داوای لیکردبوو کاتی بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم بخاتە دواوە. ڕۆژنامەی نیویورپ چاپی ئوروپا لە ژمارەی ئەمرۆی خۆیدا لە پەرەی زەخت وگوشارەکان بوسەر بارزانی وڕێبەرانی کوردی عێراق  بۆ خستنە دوای کاتی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم هەواڵی دا. ئەم ڕۆژنامەیە نوسیی ئەم زەخت وگوشارانە لەلایەن ئەنکاراو واشنتۆنەوە داسەپێندراوە.