ئاب 16, 2017 11:51 Asia/Tehran
  • ڕەخنە لە بارزانی لەبەر پێداگری لەسەر بەڕێوەچوونی کۆپرسی

نوێنەری هاوپەیمانیی هێزەکانی ئەهلی سوننەی ئێراق لە مەجلیسی ئەم وڵاتە وتی : پێداگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ جیابوونەوەی ئەم ناوچەیە، بەقازانجی کوردەکان نییە .

مەسعوود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژووئەنی ڕابردوو  رایگەیاند کە  رفراندۆم  لەسەر جیابوونەوەی  ئەم ناوچەیە لە ئێراق لە بیست و پێنجەمی سپتەمبەری ساڵی 2017 بەڕێوە دەچێت  .

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، عەبدوڕەحمان  ئەلویزی  نوێنەری هاوپەیمانیی ئەهلی سوننە لە مەجلیسی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە  بە ئاماژەدان  بە نەیارەتی بەربڵاوی  پارتە کوردییەکان  بە پێداگری  بارزانی  بۆ بەڕێوەچوونی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی  ئێراق وتی  : پێداگری کردن لەم ڕێگایە دەبێتە  هۆی  جیابوونەوەی سلێمانی و بەشگەلێکی دیکە لەم ناوچەیە و تەنیا هەولێر و بەشگەلێک لە پارێزگەی کەرکووک لە تەنیشت بارزانی دەمێننەوە.

حونەین  قدو،  نوێنەری شەبکییەکانی   پارێزگەی نەینەوا  لە مەجلیسی ئێراقیش  بیری بەڕێوەبردنی رفراندۆم لە لایەن مەسعوود بارزانی  کە خولی سەرۆکایەتیەکەی بەسەر   هەرێمی کوردستانی  ئێراق کۆتایی پێهاتووە  بۆ  هاتنە دی ئامانجی  تاکەکەسی  ئەو زانی و وتیشی : جیابوونی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لەبەر ناکۆکییەکان و بۆشایی سیاسی لەنێوان پارتە کوردییەکان  خراوەتە ئاراوە.

پێداگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر بەڕێوە چوونی رفراندۆم  بەرەوڕووی  کاردانەوەی بەبڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق و تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی بووەتەوە.