ئاب 16, 2017 21:12 Asia/Tehran
  • داخوازیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە شاندەکەی هەرێم بۆ سەرنجدانی پاراستنی سەروەری و یەکگرتوویی نیشتیمانی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیداری شاندی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە سەر پێویستیی متمانە چێکردنی هەمدیسان لە نێوان چینە جۆربەجۆرەکانی گەل و سەرنجدانی خاڵە هاوبەشەکان پێی داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵیی سومریە نیوز ، سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە شاندەکەی هەرێمی کوردستانی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتیی دکتۆر ڕۆژ نووری شاوەیس کە بۆ پێ و شوێن گرتنی پرسی ڕیفراندۆم سەردانی بەغدای کردووە .لە دیداری شاندی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە سەر پێویستیی متمانە چێکردنی هەمدیسان لە نێوان چینە جۆربەجۆرەکانی گەل و سەرنجدانی خاڵە هاوبەشەکان پێداگری کرا.

سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەم دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕیفراندۆمەکەی هەرێم دەبێ لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی عێراق دا بەڕێوە بچێت، لە بارەی هەرچەشنە بڕیاردانێکی چارەنووس ساز کە لە ناوچە هاوبەشەکاندا ڕەنگدانەوەی نەرێنیی لێ بکەوێتە وشداری دا.

جێگای ئاماژەیە کە، بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.