هەوڵدان بۆ پێکهێنانی وەڤدێک لەلایەن پارتەکانی کوردستانیی نەیاری ڕێفراندۆم و بەڕێکردنی بۆ بەغدا
ئاب 17, 2017 20:27 Asia/Tehran
نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق باسی هەوڵەکانی ئەم بزوتنەوەیە بۆ پێکهێنانی وەڤدێک لە پارتە نەیارەکانی بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە بارودۆخی هەنووکە لە هەرێمی کوردستان و بەڕێکردنی بۆ بەغدای کردووە .
بە گوێرەی کورد پرێس، کاوە محەممەد لە وتوویژ لەگەڵ ماڵپەری دەنگ وباسی " بەغداد ئەلیۆم" وتی: بزوتنەوەی گۆڕان گەرەکیەتی وەڤدێک لە پارتەکانی نەیاری بەڕێوە بردنی ڕێفراندۆم لەهەرێمی کوردستان لە بارودۆخی ئێستا و بەڕێکردنی بۆ بەغدا، پێک بینێت .
کاوەمحەممەد وتیشی: فەرمانبەریەتی ئەم وەڤدە وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بارەی دۆزینەوەی رێگا چارەیەک بۆ گرفتەکانی ئێستای نێوان بەغدا- هەولێەر .
ئەو کاتی دیداری ئەو وەڤدەی دوای کۆتایی دیداری وەڤدی پارتی دێمۆکرات لە بەغدا ڕاگەیاند .