ئاب 18, 2017 17:16 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ئیبراهیم جەعفەری سەبارەت بە دواهاتی ریفراندۆم لە کوردستانی ئێراق

وەزیری دەرەوەی ئێراق جارێکی تر سەبارەت بە دواهاتی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕەوشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وشداری دا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیبراهیم جەعفەری  وەزیری دەرەوەی ئێراق ڕۆژی هەینی  بە ئەندامانی شاندی وتووێژکاری کورد لە بەغدای وت : ریفراندۆم   بۆ بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانێ دواهاتی  نەرێنی هەبێت  .

ناوبراو وتیشی: ئەم پرسە  تەنیا ناگەڕێتەوە بۆ سەر ئێراق  و کارتێکەری و دەنگدانەوەکەی سەرانسەری ناوچە دەگرێتەوەه

ناوبراو پێداگری کرد : هەوڵ و داخوازییەکان دەبێ بە پێی  دەستووری ئێراق بێت و وتووێژی نێوان دەوڵەتی بەغدا و هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان باشترین ڕێگەچارەیە.

شاندی کوردیی لە ڕۆژی دووشەممە  چواردەهەمی ئووت  گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ فواد مەعسوومی سەرۆک کۆمار، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، سەلیم جەبووری  سەرۆکی پەرلەمان، نووری مالیکی   جێگری سەرۆک کۆمار، عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانیی نەتەوەیی، باڵوێزانی ئەمریکا و ئێران  لە بەغدا و هەروەها کەسایەتییەکانی دیکە و بەرپرسانی سیاسی ئێراق، دیدار و وتووێژی کردووە.

هەندێ  پارتی کوردی ئێراقی  حەوتەمی ژووئەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک دا بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بڕیاریان  دا کە ریفراندۆمی  هەرێمی کوردستانی ئێراق  لە 25ی سپتەمبەری 2017 بەڕێوەبەرن کە بەرەوڕووی نەیاری بەبڕشتانەی  کاربەدەستانی ئێراقی بووەوە.