ئاب 20, 2017 18:26 Asia/Tehran
  •  دەسپێکی ناونووسی دەنگدەرانی کۆپرسی جیابوونەوەی  هەرێمی کوردستان

هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ یەکشەمە باسی کرد لە کرانەوەی ناوەندەکانی ناوونووسی دەنگ دەران لە ڕفڕاندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق

 بە گوێرەی    ڕاپۆڕتی  ئیسنا  و بە گێڕانەوە  لە سومریە نیوز  ، ئارام نەجمدین  بەرپرسی  کومیساریای  هەڵبژاردنەکان  و ڕفڕاندۆم  لە  هەولێر  ناوەندی  هەرێمی  کوردستانی  ئێراق  ڕایگەیاند  کە ئەو کومیساریایە  53  ناوەند  بۆ   ناونووسی کردنی  دەنگ دەران   لە هەولێر کراوەتەوە  کە  ئەوە  هەنگاوێکە  لە   چوارچێوەی  ئامادەکاریەکان  بۆ بەڕێوە  بردنی  کۆپرسی ، هەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی  و   سەرۆکایەتی   هەرێمی   کوردستان ،.

ناوبراو جەختی کرد  کە زیاتر لە 300  فەرمانبەر لەو ناوەندە  جێگیر بوونە .  بە پێی   زانیاریەکان  یەک ملوێن و 147  هەزار  و 123  کەس  لە هەولێر مافی هەیە  کە دەنگی  خۆیان بخەنە ناو سەندوقەکانی  دەنگ دان .  ئەوە لە حاڵێکدایە  کە ئێراق  و کۆمەڵگا نێونەتەوەییەکان  لە گەڵ   ئەو  کۆپرسیە  کە بڕیارە لە 25  سێپتامبر  بەڕێوە بچێت  نەیارن .  ئێراق  دەڵێت  کە ئەو کۆپرسیە  بە پێچەوانەی   دەستووری  ئەو وڵاتەی  و  سەروەری  خاکی  ئەو وڵاتە  لەناو  دەبات .