ئاب 20, 2017 19:52 Asia/Tehran
  • گوشار بۆ سەر نەیارانی کۆ پرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

هاوکات لەگەڵ نزیک بوون لەکاتی بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ، ژمارێک لە ڕووناکبیرەکان ، خەتیبانی مزگەوتەکان و رۆژنامەوانانی کوردی عێراقی کە نەیاریی بەڕێوە چوونیی ئەو ڕێفراندۆمەن کەوتوونەتە بەر ئازار و هەڕەشە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی یەکشەممەی ئیرنا ، " شیروان شیروانی" یەکی لە ڕۆژنامە نووسانیی کوردستانی عێراق کە چووەتە ڕیزی کەمپەینی نەیاریەتیی لەگەڵ ڕێفراندۆم ، لەلاپەرەی تاکە کەسی خۆی لە فەیسبووک دا نووسی : لە ڕۆژانیی ئەمدواییە ، هیزە ئاسایشییەکان بە دوای قۆڵبەست کردنیی ژمارێک لە کەسان بۆ وێنە ئەون .

بە وتەی "شیروان شیروانی" ئەم ڕووداوە دوا بە دوای پەیوەسبوونیی ژمارێک لە شارومەندانیی هەرێمی کوردستانی عێراق بە کەمپەینی " نا بە ڕێفراندۆم" ڕووی داوە.

ئەوە لە حالێکدایە کە لەم بەینە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ، یەکی لە ئەندامانی پەرلەمانی خۆی لە هەرێمی کوردستان ، بەهۆی پەیوەسبوونی بە کەمپەینی " نا بە ڕێفراندۆم" لە پارتەکەی دەرکردووە . هەینی ڕابردوویش یەکێ لە خەتیبانی مزگەوت لە هەوڵێر کە نەیاری ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق بوو ، دوای بەڕێوە بردنیی نوێژی جۆمعە ، داوەتە بەر لێدان وکووتان .

ژمارێک لە پارتەکانیی هەرێمی کوردستانی عیراق ، حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک بە بەشداری " مەسعوود بارزانی" ، سەرۆکی ئەم ناوچەیە ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەگەڵ بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لەم ناوچەیە دا؛ بابەتێک کە بەڕەو ڕووی نەیاریەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت ، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عێراقیی و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .