مه‌سعود بارزانی:خۆم کاندید ناکه‌مه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق ده‌ڵێت خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاندید ناکاته‌وه و رێگه‌ش به خزم و که‌سه نزیکه‌کانی نادات بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته خۆیان هه‌ڵبژێرن.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مه‌سعود بارزانی له به‌شێکی دیمانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی عوکازی سعودی وتی: بۆ خولێکی دیکه خۆی کاندید ناکاته‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و ڕێگه‌ش نادات که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان کاندید بکه‌ن.
پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌و کاته‌ی که بۆی دیاریکراوه ئه‌نجام ده‌درێت و دواناخرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، داوایه‌کی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایان سه‌باره‌ت به‌دواخستنی ریفراندۆم ره‌تکردووه‌ته‌وه.
بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که داواکاری هه‌ندێک لایه‌ن و حزبی کوردی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که ده‌ڵێن پێویسته پرۆسه‌ی ریفراندۆم دوابخرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه: هه‌رێمی کوردستان ده‌خوازێت، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، په‌یوه‌ندییه‌کی باشیان له‌گه‌ڵ "تاران و ئه‌نقه‌ره"دا هه‌بێت، هه‌روه‌ک هیچ کام له‌و دوو وڵاته ده‌ست له‌کاروباری تایبه‌ت به هه‌رێمی کوردستان وه‌رنه‌ده‌ن.
بارزانی ئه‌وه‌شی وتووه که په‌یوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا له‌بارێکی جێگیردایه به‌هۆی بوونی چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا.
وتیشی: پێویسته کێشه‌و جیاوازییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێن.