نەجمەدین کەریم:کەرکووک بەشداریی ڕیفراندۆمی ههرێمی کوردستان دەکات
ئاب 21, 2017 13:06 Asia/Tehran
پارێزگاری کەرکووک لە میانی دیدار لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یۆنامی له عێراق، دووپاتی کردهوه کە شاری کەرکووک بەشداری ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق دەکات.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، نەجمەدین کەریم له کۆبوونهوه لهگهڵ " یان کۆبیچ" نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نهتهوه یهکگرتووهکان لە عێراق وتی: سوورن لەسەر بەشداریکردن لەو ریفراندۆمەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدات.
پارێزگاری کەرکووک دووبارە رەتکردنەوەی ئەو مەرجانەشی دووپات کردەوە کە لەلایەن بەغداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ شارەکە داندراون.
ئاماژەشی بە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوەخۆیی شارەکە کردووە بەشێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ ناوچەکانی تر، بەبێ ئەوەی جارێکی تر زوڵم لە خەڵکی شارەکە بکرێت و مافیان بخورێت لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا.