ئاب 21, 2017 16:13 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ئیئتلافی سوننەی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی جودابوونەوەی کوردستان

سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی ئیئتلافی سوننەی ئێراقیش خوازیاری دواخرانی کاتی بەڕێوەچوونی گشت پرسی بۆ جیابوونەوەی کوردستان بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی فارس، ئیئتلافی سوننەی ئێراق داوای لە  کوردستانی ئێراق کرد ، گشت پرسی بۆ جیابوونەوە هەتا کۆتایی هاتنی گیروگرفت و ناکۆکیی نێوان بەغداو هەولێر دوابخات.

ئەوە لەکاتێکدایە کە مەسعود بارزانی سەرۆکی هه ریمی کوردستان سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسی لە٢٥ی سیپتەمبەری داهاتوو و گرتنەبەری یەکەم هەنگاو لەئاراستەی پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی کورد.

سەلاح جبوری سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی ئیئتلافی سوننەی ئێراق(تحالف القوی)، پاش دانیشتن لەگەڵ وەڤدی کوردیی نێردراو بۆ بەغدا، لەنێو پەیامنێراندا وتی: ئێمە نەیاری داوای خەڵکی کورد لەمەڕ پرسی گشت پرسی نین بەڵام داوا لەبرادەرانمان لە هه ریمی کوردستان دەکەین کە هەتا کاتی دەسڕاگەیشتن بە ڕێگارگەلێک لەبارەی پرس و کێشەکانی بەردەم بەغداو هەولێر لەئاراستەی خزمەت بە خواست و ویستی گەلی ئێراق و کوردستان، گشت پرسی دوابخەن.

شاندی نێردراوی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا به  سه ر په رستیی رۆژ نووری شاوەیس ، ئەمڕۆ دووشەممە پاش دانوستانی چەند ڕۆژە لەگەڵ بەرپرسانی ئێراقی بۆ وێنە سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوەو ... گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.