ئاب 22, 2017 16:19 Asia/Tehran
  • بارزانی هەروا سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی گشپرسی بۆ جیابوونەوەی کوردستانی ئێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق جارێکی دیکە پێی داگرت لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێم لە ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ سەرانی مەزهەبیی ئەو هەرێمە، وتی: گشت پرسی لەو ناوچەیە بێ هیچ دواکەوتنێک لە ٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧ بەڕێوە دەچێ.

بارزانی وتی: قەت ناچێتە ژێر باری شێوە ئاخاوتنی هەڕەشەئامێزی نەیارانی گشت پرسی، بەڵام درێژە دەدات بە دانوستان لەگەڵ بەغدا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەحاڵێکدا پێ دادەگرێ لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسی لەو هەرێمە کە گرووپە جۆراوجۆرە ئێراقییەکان و حکومەتی ناوەندی لەبەغدا، نەیاری گشت پرسین. لەم دواییەدا شاندێکی هەولێر لەبەغدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێراقی دیدار و لەبارەی گشت پرسی وتووێژی کرد.

هاوکات لەگەڵ پێداگریی بارزانی لەسەر بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق، جێمز ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی ئێراق و بڕیارە سەردانی هەولێریش بکات.

وڵاتانی جۆربەجۆر لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیا، سووریاو ڕووسیا نەیاری بەڕێوەچوونی گشت پرسی جودایی لە هەرێمی کوردستانی ئێراقن و پێیان وایە، دەبێتە مایەی چوونەسەری ئاستی ناجێگیریی و بێ سەقامی ناوچەکە.