ئاب 23, 2017 10:53 Asia/Tehran
  • نەیاریەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێراق لەگەل کۆپرسی بەرچاوی بارزانی

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختی کرد : بەغدا کۆپرسی لەهەرێمی کوردستانی عێراق بە نایاسایی دەزانێ و ئەو بەفەرمی ناناسێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕووسی نووستی؛ " فالح فەیاز" ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێراق رۆژی  سێ شەممە وتی بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە کوردستانی ئێراق کە ژمارێک لە کاربەدەستانی کورد پێداگری لەسەر دەکەن، بە پێچەوانەی دەستووری ئێراق و گرفتگەلیکی تازە بەدی دێنێت .

فالح فەیاز، وتیشی ناکۆکییەکان لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانی ئێراق دەبێ لە رێگای دانووستان چارە سەر بکرێت  وبەغدا ئامادەی ئەنجام دانی وتووێژ وچارەسەرکردنیی هەموو گرفتەکانە .  ژمارێک لە پارتەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، حەوتەمی ژوەئەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەک بە ئامادە بوونی " مەسعوود بارزانی" ،  سەرۆکی  ئەو ناوچەیە، بە بەڕێوە بردنیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ ڕەزامەندیان دەربڕیوە ، پرسێک کە بەرەوڕووی نەیاریەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت ، گرووپە نەیارەکان و وڵاتانی ناوچە و جیهان بۆتەوە .