ئه‌یلوول 19, 2017 13:32 Asia/Tehran
  • مەرجی بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی دوابڕیار سەبارەت بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: دوابڕیاری کورد لە بارەی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی بەستەوە بە کۆمەڵێک گەرەنتیی نێونەتەوەییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی دیدار لەگەڵ مایکێڵ فالۆن وەزیری بەرەڤانیی بریتانیا لە هەولێر، ئەو بەدیلانەی کە پێشنیار کراون بە دابینکەری داخوازیی کورد بۆ جیابوونەوە لە عێراق نەزانی و جەختی کرد: ئەگەر بێتو دەوڵەتی عێراق بە دانوستان لەم بارەیەوە بە خشتەیەکی زەمەنیی دیاری کراوو گەرەنتیی نێونەتەوەیی ڕەزامەند ببێ، ئەوسا کوردیش دوابڕیاری خۆی ڕادەگەیەنێت.

مایکێڵ فالۆن وەزیری بەرەڤانیی بریتانیاش داوای کرد هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر دەست پێ بوونەوەی دانوستانەکانی هەولێرو بەغدا بە پێی گەڵاڵەو بەرنامەیەکی کراوەو دیاری و لەژێر چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا، بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمەکەی بخاتە دوا.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە دانیشتنەکەی ڕۆژی یەکشەممەی دا، نەیارەتیی ئاشکرای خۆی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق ڕاگەیاندو بە نایاسایی زانی و وەک هەڕەشەشەیەک بۆ ئاسایشتی نیشتیمانی و یەکگرتوویی جەماوەری عێراق لێکی دایەوە.

هەواڵێکی تر ئەمەیە کە چاودێری پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: خولی ئێستای پەرلەمان شەشەمی نوامبر کۆتایی پێ دێت و بڕیار وابوو لێژنەی هەڵبژاردنی ئەم ناوچەیە بەستێن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق و درێژ کردنەوەی خولی سەرۆکایەتییەکەی مەسعودبارزانی خۆش کات، بەڵام ڕەوشتەکە وا دەر دەخات کە ئەم هەڵبژاردنە لەکاتی خۆی دا بەڕێوەناچێت.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەینیی حەوتەی ڕابردوو ڕەزامەندی دەربڕی لە سەر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی ئەم ناوچەیە لە ڕۆژی 25ی سپتامبەری ئەمساڵ دا.

 

پێداگریی " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە .