ئه‌یلوول 19, 2017 21:15 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزیری بەرگریی تورکیا بەرامبەر بەڕێوە چوونی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا، بەڕێوەچوونی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە دەستدرێژی بۆسەر سەروەری خاکی ئێراق زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادینی لوبنان، نورەدین جانیلکی  وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر  بڕیاری کاربەدەستانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق بەرامبەر بەڕێوە بردنی رفراندۆمی هەرێم،  پێداگری کرد  : دەوڵەتی ئەنقەرە  مۆڵەتی ئەوە نادات کە وڵاتێکی ئەتنیکی لە باشووری تورکیا  پێک بێت.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا وتیشی : دەستدرێژی بۆسەر سەروەری خاکیی ئێراق،  مەترسیەکی مەزن بۆ تورکیایە .

نورەدین جانیکلی  وشداری دا دەستدرێژی بۆسەر یەکگرتوویی ئێراق و هەروەها سوریا دەتوانێ هاندەرێک بێت بۆ تێکهەڵچوونی بەربڵاوی جیهانی .

بەڕێوەچوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانی ئێراق بڕیارە بیست و پێنجەمی  سپتەمبەر بەڕێوەبچێت.

پێداگری کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر بەڕێوەچوونی رفراندۆم  کە بەرەوڕووی  کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی ئێراق و تاقمە جۆربەجۆرەکانی ئێراقی و وڵاتانی ناوچە بووەتەوە، داهاتوویەکی ناڕوون بۆ ئەم بەشەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لێک دەداتەوە.

سەرپەیڤ