ئه‌یلوول 20, 2017 21:09 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی فۆئاد مەعسوم و بارزانی بۆ ناردنی شاندێکی پایەبەرز بەرەو بەغدا

سەرۆک کۆماری عێزاق و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆبووونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی خۆیاندا ڕەزامەند بوون بە ناردنی شاندێکی پایەبەرز بەرەو بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سومریەنیوز، دکتۆر فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە لە شاری سلێمانی، وێڕای ڕێککەوتن لە سەرناردنی شاندێکی پایەبەرز بەرەو بەغدا لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، سەبارەت بە دوائاڵ و گۆڕە سیاسییەکان و بەتایبەت پرسی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان پێکەوە ڕاوێژیان کرد. هەردووک لا لەم دیدارەدا لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی هەوڵەکان و جوڵانەوە بەرەولای وتووێژی بەکەڵک بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان پێیان داگرت.

دکتۆر فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق لەم دانیشتنەدا سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکەی و ئەو هەوڵانەی کە لە لایەن کۆمەڵگای جیهانیەوە بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان دەدرێت، وتووێژی کرد.

مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ پرسی ڕیفراندۆمی جیاکردنەوەی کوردستانی عێراق سەردانی سلێمانیی کردووە.

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ژێدەرەکان ئەمڕۆ باسی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی جەماوەری شاری سلێمانییان کردووە بۆ ناڕەزامەندی دەبڕین بەرامبەر بە ئامادە بوونی مەسعودبارزانی لەو شارەدا.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوەو لەم ناوەدا تەنیا ڕژێمی زایونی لە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق لایەنگریی کردووە..

پێداگریی " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە

 

 

 

سەرپەیڤ