ئەمریکا دژایەتی لەگەڵ ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کردووە
ئهیلوول 21, 2017 10:20 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی توند و تیژدا، دژایەتی دەوڵەتی واشنتۆن لەگەڵ بەڕێوەجوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز،هیتر نائۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دژایەتی لێبڕاوانەی ئەمریکا لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
نائۆرت داوای لە ڕێبەرانی کوردی عێراق کرد کە لە بری ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا دانوستان بکەن.
نائۆرت لەم بەیاننامەیەدا ڕاشیگەیاندووە: ئەمریکا بە تەواوەتی و بێ دوودڵی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئەم ڕیفراندۆمە کە پلانڕێژی بۆ کراوە لە ۲۵ی سپتامبر بەڕێوەبچێت، دژایەتی دەکات.