ئه‌یلوول 21, 2017 18:25 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا: ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق هیچ قازانجێکی نییە

یەکێتیی ئەورووپا داوای لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد کە ڕیفراندۆمی جیابوونەوە بەڕێوە نەبەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، یەکێتیی ئەورووپا داوای لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد کە ڕیفراندۆمی جیابوونەوە بەڕێوە نەبەن و پێشی داگرتووە کە وەها ڕیفراندۆمێک هیچ قازانجێکی نابێت.

فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەورووپا پشتگریی هەمیشەیی خۆی بۆ سەروەریی عێراق و یەک بوونی ئەم وڵاتە دووپات دەکاتەوەو وتیشی: هەوڵی یەکلایەنەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم قازانجی نابێت و دەبێ دوورەپەرێزیی لێ بکرێت.

فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا  پێشی داگرتووە: یەکێتیی ئەورووپا ئاگای لەو کێشە چارەسەر نەکراوانەی نێوان بەرپرسانی کوردو دەوڵەتی ناوەندیی بەغدایەو لەو باوەڕەدایە کە دەبێ ئەو کێشانە لە ڕێگای دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن کە دیارە ئاوا دانوستانێک بۆی هەیە ڕەوشتەکە بەرەو لای چارەسەری و لێک گەییشتنێک پاڵ پێوە بنێت کە لە سەر بنەمای بڕگەکانی یاسای بنەڕەتیی عێراق بێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، دوابەدوای کاردانەوە پیشاندانی وڵاتانی جۆربەجۆر لە بارەی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، وتەبێژی کرملینیش گەرچی خۆی لە قەرەی ڕادەربڕین سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق نەدا، بەڵام پێی لە سەر ئەوە داگرت کە هەڵوێستی ڕووسیا بە قازانجی پارێزرانی سەروەریی وڵاتانی ناوچەکەیە.

دیمیتری پسکۆف وتەبێژی کرملین لە بارەی بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانەوە وتیشی: وڵاتەی لە سەروەریی خاکی وڵاتانی ناوچەکە پشتگریی دەکات.

بڕێک لە پارت و لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق حەوتەمی ژوئەن لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ مەسعودبارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە سەر بەرپا کرانی ڕیفراندۆم لە 25ی سپتامبەری 2017 ڕێککەوتن و ئەمەش بابەتێکە کە لەگەڵ دژایەتیی لێبڕاوانەی دەوڵەت و لایەنە جۆربەجۆرەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

پێداگریی " مەسعوود بارزانی" لە سەر بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە ٢٥ سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا بەرەوڕووی کاردانەوەی بە بڕشتانەی دەوڵەتی عێراق، تاقمە جۆر بە جۆرەکانی عیراقی و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بووەتەوە .