ئه‌یلوول 22, 2017 12:50 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستانی ئێراق شاندێک بەڕێ دەکات بۆ بەغدا

لێژنەی باڵای گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە جەنگەی گوشارەکانی دەرەوەیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسی، بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد و ڕایگەیاند : شاندیک پێش ڕاگەیاندنی دواهەڵوێست، بەڕێ دەکات بۆ بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن لێژنەی باڵای گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق پیشاندەری ئەوەیە کە لێژنەی باڵای گشتپرسی دەرکەی وتووێژ لەگەڵ بەغدای کراوە راگرتووە و  ئامادەیە بۆ تەرخان دانی کات و ساتێکی دیاری کراو بۆ دانوستان.

ئەم لێژنەیە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ لەبەر ئەوەی کە هێشتا هیچ گەڵاڵەیەکی شیاو کە ببێتە بەدیلی گشتپرسی ئاراستە نەکراوە، هەر بۆیە تا ئەو کاتەی کە دەستەبەری و گەرەنتی پێویست نەدرێ بە هەرێمی کوردستان، گشتپرسی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە دەچێ.

بەیاننامەی دەرکراو لە لایەن لێژنەی باڵای گشتپرسی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاند: پێش بەڕیوەچوونی گشتپرسی جاڕنامەی مافەکانی کەمینەکان لە کوردستانی ئێراق بڵاو دەبێتەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا بەڕێوە چوو کە زەخت و گوشارێکی زیاتر خراوەتە سەر ناوچەی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گشتپرسییەکەی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە دەنگێکی بەرزتر ئەو گشتپرسییە ڕەت دەکاتەوە.

سەرپەیڤ