ئه‌یلوول 22, 2017 12:51 Asia/Tehran
  • داخوازی فەرانسا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ دوا خستنی کۆپرسی

سەرۆک کۆماری فەرانسا داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق کردووە کە گشتپرسیی جیا بوونەوەی ئەم ناوچەیە بخاتە دواوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "ئیمانۆئێل ماکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرانسا ڕۆژی پێنجشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "مەسعوود بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق داوای لەو کرد کە گشتپرسییەکەی هەرێم دوا بخات.

بڕیارە گشتپرسی جیابوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق ٢٥ی سێپتەمبەر بەڕێوە بچێ.

دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق گشتپرسیی کوردستان بە نایاسایی  و دژ بە یاسای بنەرەتیی ئەم وڵاتەی دەزانێ.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە دوایین هەڵوێست نواندنی خۆیدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە کاربەدەستانی هەولێر خەریکن یاری بە ئاگر دەکەن، هەڕەشەی کرد کە بێتوو ئەو گشتپرسییە بەڕێوە بچێ، ئامادەی خۆوەردانی سەربازی دەبێ.

ژمارێک لە پارتەکانی ناوچەی کوردستانی ئێراق حەوتەمی ژوەنی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادە بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیا بوونەوەی ناوچەی کوردستان لە ئێراق لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧. کە لەگەڵ نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندی، گرووپ و لایەنە جیاجیا ئێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەو جیهان بەرەوڕوو بووە.

وڵاتانی ناوچە، نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ڕۆژاییش نەیاری بڕیاری کوردەکان لەمەڕ بەڕێوە بردنی گشتپرسی سەبارەت بە جیا بوونەوە لە ئێراقن.