ئه‌یلوول 22, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • کۆپرسی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوە دەچێت

سەرباری نەیارەتییەکان بەرامبەر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی ئێراق و ناوچەکانی دیکە، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئەم ناوچەیە ڕایگەیاند: ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراو و لە بەشێک لە پارێزگەکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدینیش بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  کۆمیسیۆنی باڵای  هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان  وتیشی: کاتی  پڕۆپاگەندەی  هەڵبژاردن بۆ ڕیفراندۆم هەتا کۆتایی ڕۆژی هەینی واتە ئەمڕۆیە و دوای ئەوە هەرچەشنە  پڕۆپاگەندەیەک  قەدەغەیە.

هەرلەم حاڵەدا  هاوکات هەزاران کەس لە چینە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی نەینەوا لەباکووری ئێراق ڕۆژی هەینی بەمەبەستی  ناڕەزایەتی بەرامبەر  بەڕێوەچوونی ریفراندۆم  لە بەشێک لەم پارێزگەیە، خۆپیشاندانیان کرد و داوای یەکپارچەیی  خاکی ئێراقیان کرد  .

بەرلەمە خەڵکی پارێزگەی دیالە وسەلاحەدین  لە ڕۆژهەڵات و باکووری ئێراقیش بە بەڕێوە بردنی  خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕازیانە  بە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە پارێزگەکەیان  نەیارەتیان دەربڕی.