عه‌بادی: به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی له‌دژ ده‌ستووری ئێراقییه
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق له‌ڕه‌وتی دیدار له‌گه‌ڵ یان کوبیش نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌و وڵاته جارێکی دیکه جه‌ختی کرد: به‌ڕێوه چوونی گشت پرسی جیابوونه‌وه له کوردستان، له‌دژ یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێراقه.
به‌پێی راپۆری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی مێهر به‌گێڕانه‌وه له که‌ناڵی ئێراقیی سومرییه نیوز، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا، وتی: ئه‌وله‌ویه‌تی ئێراق له‌ئێستادا درێژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و ڕزگارکرانی به‌ته‌واوه‌تی خاکی ئێراقه.
یان کوبیش نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له ئێراقیش به‌ئاماژه به کێشه سیاسییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و وڵاته ، جه‌ختی کرد له‌سه‌ر پێویستیی وتووێژی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ریی گرفته‌کان.
یان کوبیش نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له ئێراق دوێنێ هه‌ینیش له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری ئێراق دیدار و وتووێژی کرد، ته‌وه‌ری ئه‌و دیداره، به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسیی جیابوونه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق بوو.
له‌هه‌مان کاتدا، پرێس کۆنفرانسی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له‌باره‌ی گشت پرسیی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه که‌بڕیار بوو ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه بچێ، دواکه‌وت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له هه‌ولێر له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند، پرێس کۆنفرانسی بارزانی له‌باره‌ی گشت پرسیی جیابوونه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێ.
مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ گوشار و وشدارییه جیهانییه‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسیی جیابوونه‌وه له‌هه‌رێمی کوردستانی ئێراق(25ی سیپته‌مبه‌ر) به‌ره‌وڕوویه.
حکومه‌تی ئێراق چه‌ندین جار وشداری به مه‌سعوود بارزانی داوه، به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم له هه‌رێمی کوردستانی ئه‌و وڵاته، نایاساییه‌و ده‌بێ بۆ هه‌میشه هه‌ڵوه‌شێت.