نیگه‌رانی ده‌ربڕینی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی له به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسیی له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق
ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسیی جیابوونه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی مێهر به‌گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی تورکیا، ده‌بیرخانه‌ی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای کرد له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق هه‌رچی خێراتر گشت پرسی له‌به‌ر دژبه ده‌ستووربوونی ئێراق و کارتێکه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم، هه‌ڵوه‌شێنێ.
له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا، جه‌خت کراوه له‌سه‌ر پێویستیی پابه‌ندبوون به ده‌ستووری ئێراقی و ڕێزلێگرتنی و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ، ئاسایش و سه‌قامی ئه‌و وڵاته.
سه‌ره‌ڕای چوونه‌سه‌ری ئاستی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی به‌رفراوانی شارومه‌ندانی ناوچه باکوورییه‌کانی ئێراق له‌دژ گشت پرسیی جیابوونه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی ئه‌و وڵاته، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی ئه‌و هه‌رێمه، جارێکی دیکه جه‌ختی کرد له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ریفراندۆمه له25ی سیپته‌مبه‌ردا واته دوو ڕۆژی دیکه.
مه‌سعوود بارزانی سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له جڤینی داکۆکی له به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسیی جیابوونه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له شاری هه‌ولێر، خوازیاری به‌شداریی کورده‌کان له‌و گشت پرسییه‌دا بوو و وتی: کاتی شه‌راکه‌ت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیی ئێراق کۆتایی پێهاتووه.
حکومه‌تی ئێراق چه‌ندین جار وشداری به مه‌سعوود بارزانی داوه، گشت پرسیی جیابوونه‌وه له هه‌رێمی کوردستانی ئه‌و وڵاته، نایاساییه‌و ده‌بێ بۆ هه‌میشه هه‌ڵوه‌شێندرێ.