ئه‌یلوول 23, 2017 16:28 Asia/Tehran
  • گەیشتنی شاندێک لە کوردستانی ئێراقەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی وتووێژکردن لەسەر کۆپرسی هەرێم

شاندێکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەمەبەستی وتووێژ لەسەر ڕیفراندۆمی هەرێم سەردانی بەغدای کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، کاربەدەستێکی  کورد پێداگری کرد : شاندێک لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە سەردانی بەغدای کرد هەتا سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێم وسەربەخۆیی  لەگەڵ  کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق وتووێژ بکەن .

هۆشیار زێباری  ڕاوێژکاری باڵای  مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتاردانێک دا وتی : ئەم شاندە سەبارەت بە ڕیفراندۆم  قسە دەکات . ئێمە پێشتریش  وتبوومان کە بەرلەبەڕێوە چوون، کاتی بەڕێوەچوون و دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم، ئامادەی وتووێژ لەگەڵ بەغداین.

مەسعوود بارزانی سەروکی  هەرێمی کوردستانی ئێراق ، پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆی خۆی وەدوا خستووە.

بڕیار بوو  ناوبراو لەم کۆنفرانسە هەواڵییە، بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمی پڕ هەراوهوریای ڕۆژی دووشەمە بۆ جیابوونەوە لە ئێراق ،ڕابگەیەنێ.

وادیارە گوشارە نێونەتەوەییەکان بووەتە  هۆی ئەوەی هەتا ئەم پرێس کۆنفرانسە دوابخرێت.