ئه‌یلوول 23, 2017 17:04 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتە دژ بەیەکەکان لەبارەی ئەگەریی هەڵوەشانی کۆ پرسی لە کوردستانی ئێراق

دوو ڕۆژ ماوە هەتا کاتی بەڕێوە چوونی گشت پرسیی شەڕاشویانەی هەرێمی کوردستانی عێراق، ڕاپۆرت وقسەی دژ بەیەک لە بەغدا وباکووری عێراق باس لە ئەگەری هەڵوەشانی ئەم کۆ پرسیە دەکات.

ئەندامێکی نوسینگەی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ڕادەربڕینێکدا ، بەشێوەی ڕاستە وخۆ لە ئەگەریی ڕاگیرانی گشت پرسیی وقەبوڵ کردنی گەڵاڵەی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەواڵی داوە. ڕزگار عەلی بە ماڵپەڕی فەرمی یەکیەتی نیشتمانی وتوویەتی: ئەمڕۆ شەممە دانیشتنێکی گرینگ لە نێوان کۆمەڵگەی جیهانی وسەرۆکانی سیاسی هەڕێمی کوردستانی عێراق لەسەر دۆسیەی گشت پرسیی ئەم هەرێمە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت. ناوبراو کۆمەڵگەی  جیهانی ئەمریکا وڕیکخراوی نەتەوەکان ناساندووە ووتوویەتی کە لەم دانیشتنە دا لە بارەی پێشنیاری کۆمەڵگەی جیهانی لە بارەی گشت پرسیی هەرێمی کوردستانی عێراق ، بڕیار دەگیردریت. ڕزگاری عەلی وتی کە یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق بە هێنانە ئارای گەڵاڵەی کۆمەڵگەی جیهانی گرفتێکی نیە، بەڵام ڕای ئەمە یە بڕیک لە بڕگەکانی دەبێ بەشێوەیەک چاکسازی بکریت کە مافی کوردەکان تیدا دەستە بەر بکرێت. کارناسان ئەم ڕادەربڕینانەی ڕزگار عەلی یان بە مانای پەیوەست بوونی شیمانەیی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق بە پارتە کوردەنەیارەکانی گشت پرسیی زانیوە. بزوتنەوەی گوڕان یش چەند ڕۆژ لەمەوبەر پیداگری کرد لە گشت پرسیی هەڕێمی کوردستان بەشداری ناکات وئەوە بەهەوڵێک بۆ مانەوەی بارزانی لە پلەی سەرۆکایەتی هەرێم دەزانێت. لە لایەکەوە هەڵوەشانەوەی دوورلەچاوەڕوانی کونفرانسی هەواڵی  ئەمڕۆ شەممەی مەسعود بارزانی ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لەبارەی گشت پرسیی، مەزەندەکردنەکان لەبارەی ئەگەری هەڵوەشانی گشت پرسیی ئەم هەرێمەی بردوەتە سەر، هەرچەند کە بارزانی هێشتا هەڵوێستیکی روونی لەم بارەوە نەگرتووە. هەواڵدەری فەرمی کوەیت بە گیڕانەوە لە سەرچاوەکانی کوردستانی عێراق ڕاپۆرتی دا کە بارزانی سبەێنێ یەکشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بیروڕای نیهایی خۆی لە بارەی بەڕێوەچوونی ڕێفراندوم ڕادەگەینێت. حەێدەر عیبادی سەرۆک وەزیران وسەیید عەمار حەکیم ڕێبەری هاوپەیمانی نیشتمانی وسەرۆک باڵی حیکمەتی نیشتمانی عێراقیش لە دڕێژایی ڕۆژەکانی ڕابردوو لە ئەگەریی گوڕانکاری باش وخۆش لە ڕەوتی گشت پرسیی هەڕێمی کوردستانی عێراق هەواڵیان دابوو.گەڵاڵەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ گشت پرسیی هەڕێمی کوردستانی عێراق بە نەیارەتی دەوڵەتی ناوەندی وحێزب ولایەنەسیاسیەکان لەعێراق ڕووبەڕووبووەتەوە، چونکە ئەم پێشنیارە ماوەیەکی دووساڵەی بۆ وتووێژ لەنێوان بەغدا وهەوڵێر پێش بینی کردووە کە لەئەگەریی بەئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکان ، دۆسیەکە دەنیردرێت بۆ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان. هاوکات ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە بەیان نامەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ گشت پرسیی هەرێمی کوردستانی عێراق نەیارەتی کرد کەبڕێک لەکارناسانی مافەوانی لە عێراق ،ئەوەیان وەکوو وەڵامی توندی کۆمەڵگەی جیهانی بەم گشت پرسیە زانیوە.