ئه‌یلوول 24, 2017 17:56 Asia/Tehran
  • جاددەی موسڵ بۆ هەولێر لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە داخرا

هێزی پێشمەرگە لە سەروبەندی بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق جاددەی موسڵ بۆ هەولێری داخست.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس سەرچاوە خۆجێییەکانی پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند کە جاددەی موسڵ بۆ هەولێر لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە داخراوەو هەتا کۆتایی هاتنی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە داخراوی دەمێتێتەوە.

سەرچاوەیەکی خۆجێییش بە سومریە نیوزی ڕاگەیاندووە،  داخستنی ڕێگای نێوان موسڵ بۆ هەولێر ئەمڕۆ لە لایەن ناوەندی بازگەکانی پێشمەرگەوە بڕیاری لە سەر درا.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیش وتوویەتی: ئەم بڕیارە بە نزیک بوونەوەی کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان کە سبەینێ دووشەممەیە دراوە.

بە پێی ئەم سەرچاوەیە، داخرانی ڕێگای نێوان موسڵ بۆهەولێرهەتا کۆتایی هاتنی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بەردەوام دەبێت.

وتەبێژی هەرێمی کوردستانی عێراق سبەینێ دووشەممەی بەبۆنەی بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمەوە کردە پشوو.

سەرباری تەواوی نەیارەتییە نێوخۆیی و دەرەوەییەکان کەچی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاری داوە سبەینێ ڕیفراندۆم بەڕێوە بەرێت.