ئه‌یلوول 24, 2017 19:31 Asia/Tehran
  •  ڕاگەیندرانی هەڵوێستی یەکجاری سێ پارتی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە کۆ پرسی

سەرەڕای نەیاریەتەکان لە گەڵ بەڕێوە چوونی کۆپرسی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، کاربەدەستانی کوردی سێ پارتی یەکێتیی نیشتمانی ، دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی ، جەختیان کرد لەسەر بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیابوونەوەی هەرێم لە 25 سێپتامبری 2017 .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی سومریە نیوز " بەرپرسانی پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانی  و دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی  نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە لە هەولێر  دوای بەڕێوە چوونی دانیشتنێک بە  سەرۆکایەتی  مەسعوود بارزانی جەختیان  کرد لەسەر  بەڕێوە چوونی  کۆپرسی لە کاتی  دیاریکراو   واتە سبەینێ 25  سێپتامبر و  سەرەڕای نەیاریەتی  تورکەمانەکان و عەرەبەکانی کەرکووک  ڕیاانگەیاند  ئەو  کۆپرسیە لەو پارێزگایە بەڕێوە دەچێت .   ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوەندی دووهەمی  یەکێتیی  نیشتمانی کوردستانی ئێراق  لقی کەرکووک  بەرلە نیوەڕۆی  یەکشەمە  ڕایگەیاند وو  کۆپرسی  لە کەرکووک بەڕێوە ناچێت  و  ئەوە دوایین بڕیارە .   سەفین دزەیی  وتەبێژی  هەرێمی کوردستانی ئێراقیش  ڕایگەیاند  ئەو هەرێمە   سبەینێ دووشەمە  بە هۆی   بەڕێوە چوونی کۆپرسی  داخراوە  . فڕگەی  نێونەتەوەیی  هەولێریش  سێ ڕۆژ داخرا .   سەرەڕای پەرەی ناڕەزایەتیەکان لە  ناوچەکانی  باکووری  ئێراق  بۆ نەیاریەتی  لە گەڵ کۆپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان  مەسعوود بارزانی  سەرۆکی ئەو هەرێمە جەخت دەکا لەسەر   بەڕێوە چوونی  ئەو کۆپرسیە لە 25  سێپتامبر .

سەرپەیڤ