سەرەگرتنی دوورودرێژ لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پاش کەم و کوڕیی بەنزین
ئهیلوول 25, 2017 10:24 Asia/Tehran
پاش بڵاوکرانەوەی هەواڵی ئەگەری داخرانی سنوورە زەوینییەکان، خەڵکی هەرێمی کوردستان شاڵاویان بردە وێستگەکانی بەنزین کە ئەوەش، ترافیکی قورسی شەقامەکان و ڕێگاکانی دەچنەوە سەر وێستگەکانی بەنزین، لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم، خەڵکی هەرێمی کوردستان بەبیستنی هەواڵی ئەگەری داخرانی سنوورە زەوینییەکانی هەرێم ، هروژمیان هێنایەسەر بەنزین خانەکان.
ئەوەش، ترافیکی قورسی لەسەر شەقام و رێگاوبانی لێکەوتووەتەوەو لەبەردەم بەنزینخانەکان، سەرەی دوورودرێژ پێکهاتووە.
هەروەها هەواڵ و ڕاپۆرەکان باس لەوە دەکات کە زۆربەی ئەو بەنزینخانانە، بەنزینیان نییە.
سەرباری نەیارەتییە ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانییەکان و هەروەها وشدارییدانی حکومەتی ناوەندیی ئێراق، گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەو وڵاتە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە دەچێ.