تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 11:10 Asia/Tehran
  • ئێراق: ئێران لەسەر داوای بەغدا، بازگە سنوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق داخست

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق ڕایگەیاند؛ هەوڵی ئێران بۆ داخستنی بازگە سنوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر داوای حکومەتی ناوەندیی بەغدا بووە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ ئەحمەد مەحجوب وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو کارەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەچوارچێوەی ڕاوتەگبیری حکومەتی ناوەندیی ئێراق بۆ سەپاندنی سەروەریی تۆکمەی خۆی بەسەر بازگە سنوورییەکان وفڕۆکەخانەکان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ئەنجامی گرتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراق، ئامانج لەو هەوڵانەی گەڕاندەوە بۆ دەستەبەریی یەکڕیزیی ئێراق و ئاسایشی خاکی ئەو وڵاتە کە پاش بەڕێوەچوونی گشت پرسیی نایاسایی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەلایەن بەرپرسانی ئەو هەرێمە جێ بەجێ کراوە.

لە ڕاپۆرە میدیاییەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا گوتراوە کە ئێران سێ سنووری فەرمیی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق بریتی لە باشماق- پەروێزخان و حاجی عومەران بەتەواوەتی داخستووە.

دەگوترێ داخرانی سنوورەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر داوای حکومەتی ناوەندیی بووەو بەشێوەی کاتییە.

سەرپەیڤ