تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 13:06 Asia/Tehran
  • درێژەی پێشڕەویی هێزە ئێراقییەکان لە کەرکووک

سەرچاوە ئێراقییەکان ڕایانگەیاند، هێزە ئێراقییەکان لە کەرکووک لە پێشڕەویدان و بنکەو مەتەرێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ڕادەستی هێزە ئێراقییەکان دەکرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ و بەگێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی ئێراق، هێزە ئێراقییەکان لەدرێژەی ئەو پێشڕەوییانەدا، پاڵاوتگەی تەنیشت دامەزراوەکانی گازی باکوور، بازگەی جسر خالید و جاددەی ڕیاز و "مەکتەب خالید" لە کەرکووکیان خستەژێر کۆنترۆڵ و چاودێری.

بەقسەی سەرچاوە ئێراقییەکان، هێزەکانی حکومەتی کۆنترۆڵی ناوەندی شاری دوزخورماتو لەکەرکووکیان بەتەواوەتی گرتەدەست.

شانەی ڕاگەیاندنی شەڕ لە ئێراقیش ڕایگەیاند: هێزە ئێراقییەکان جاددەی "الشاد" بۆ "مریەم بەگ" بەرەو مەیدانی تکریت، گەڕەکی سەناعی ، "ترکلان" و قەزای یایجی لە کەرکووکیان خستووەتەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

هێزە ئێراقییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بێ شەڕ و پێکدادان کۆنترۆڵی فڕۆکەخانە، ژمارێک بیرەنەوت، پێگەی سەربازیی کەی وان و خالید لە کەرکووکیان گرتەدەست.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی کوردی ئێراقی بەگێڕانەوە لە فەرماندەرانی پێشمەرگە وتیان: هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی پێگەکانیان چۆڵ کردو ڕادەستی هێزە ئێراقییەکانیان کرد.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێراقیش لە ڕاگەیێندراوێکدا وشداریی دا: هێنانی کەسانی چەکدار بەدەر لە داڕشتی سیاسی هێزە سەربازییەکانی وڵات بۆ کەرکووک بەمانای ڕاگەیاندنی شەڕە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا بەناوی گرووپێکی تایبەت ئاماژە نەکراوە بەڵام هەندێ سەرچاوەی ئێراقی مەبەست لەو کارەیان، هێنانی تاقمێک لە ئەندامانی پەکەکە(پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا) بۆ کەرکووک لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ناوبردووە.

سەرپەیڤ