تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 13:42 Asia/Tehran
  • جێگیرکرانی هێزە ئێراقییەکان لە پێگەی سەربازیی

هێزە ئێراقییەکان پاش زاڵبوون بەسەر پێگەی سەربازیی کەی وان ، گەورەترین پێگەی سەربازیی کەرکووک، لەو پێگەیەدا جێگیربوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق باسی زاڵبوونی هێزە ئێراقییەکانی کرد بەسەر کێڵگەی نەوتیی بابە گوڕگوڕ لە کەرکووک.

سەرچاوە میدیاییەکانیش باس لە کۆنترۆڵی هێزەکانی کاردانەوەی خێرای ئێراق بەسەر دەروازەی باکووریی شاری کەرکووکیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی ئێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ بەرپرسانی کورد ڕەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ خۆبواردن لەهەڵایسانی شەڕ و پێکدادان لە دامەزراوەکانی نەوت وگاز لە پارێزگای کەرکووک.

بەقسەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی ئێراق، بەرهەم هێنانی نەوت و گازی سرووشتی لە پارێزگای کەرکووک سەرباری ئۆپراسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیە، بەشێوەی ئاسایی بەردەوامە.