تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 20:56 Asia/Tehran
  •   هێزە عێراقیەکان سێ شاری پارێزگای دیالەشیان کونتڕۆڵ کرد

هێزە ئێراقیەکان کونتڕۆڵی سێ شاری ناکۆکی لەسەر لە پارێزگای دیالەی ڕۆژهەڵاتی ئێراقیان گرتە دەس .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەلعالەم  و بە گێڕانەوە لە کاناڵی دیجلەی ئێراق ڕەعد سەلماس نوێنەری پارێزگای دیالە لە پەرلەمانی ئێراق ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند  هێزە ئاسایشیەکان ئەمڕۆ  بە فەرمانی حەیدەر عیبادی  فەرماندەری گشت  هێزە چەکدارەکانی ئێراق  چوونە  سێ شاری ناکۆکی لەسەری  جلولا قەڕە تەپە  ؛جبارە   و دوای کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو شارانەدا جێگیر بوون . ئەو کاربەدەستە ئێراقیە وتیشی  سێ شاری  دیالە ئێستاکە  لە ژێر کونتڕوڵی هێزەکانی فیدڕاڵ دایە و کردەوەکانی هێزەکانی ئێراقی بۆ کونتڕۆڵی شارەکانی دیکە بە بێ خۆێنڕشتن  و تێکهەڵچوون درێژەی هەیە . سەرچاوە فەرمیەکان ئەمڕو هەروەها باسیان کرد کونتڕوڵی شاری کەرکووک لە دەستی هێزەکانی ئەرتەش و ئاسایشی ئێراق دایە .

سەرپەیڤ