تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 11:43 Asia/Tehran
  • بەرپەرچدانەوەی  پەلاماری ترۆریستانی داعش لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکووک

دوا بە دوای زاڵبوونەوەی هێزە عێراقییەکان بە سەر کەرکووک(باکووری عێراق) ، سەرچاوەکانی خۆجێی باسیان لە پەلامناری گرووپێک لە ڕەشەکوژانی داعش کردووە بۆ سەر دوو گوند لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکووک.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، هێزە عێراقییەکان دوای سەرکەوتنیان لە ئۆپەراسیۆنیی گەڕاندنەوەی ئاسایش، کۆنتڕۆڵی فڕۆکە خانە و دامەزراوە نەوتییەکانیی " کەرکووک" ، لەگەل ترۆریستانی داعش تێکهەڵچوون و ئەندامانی تەکفیری یان لە دوو گوند لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکووک بڵاوە پێکردووە .

 وردیاتی زیاتر لەم بارەوە بڵاو نەبۆتەوە .

هەر لەم حالە دا ؛ " سەعدی حەدیسی"،  وتە بێژی  دەوڵەتی عێراق بەڕەد کردنەوەی  ڕاپۆرتەکان لە بارەی ئامادە بوونی هێزی بیانی لە ئۆپەراسیۆنی کەرکووک وتی: ئەم ڕاپۆرتانە بێبناغەیە، چەشنێک بەلاڕێدابردنیی بیرو ڕای گشتی یە لەو گرفتانەی وا لەئارادان کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە هۆی بەڕێوە بردنی کۆپرسیی بەرەو ڕووی ئەوانن .

سەعد حەدیسی،  بە ئاماژەدان بە ئۆپەراسیۆنیی هێزەکانی عێراقیی بۆ دامەزراندنی ئاسایشی کەرکووک و گەڕاندنەوەی دەستهەڵاتداریەتی دەوڵەتی ناوەندی بە سەر ناوچە بەر ناکۆکییەکان لە چوار چێوەی برگەکانی دەستووری عێراق وتیشی: لە سێبەری تێگەییشتنی دروستی دانیشتووانی شاری کەرکووک و پێشوازی ئەوان لەم ئۆپەراسیۆنە یاسایەک لە ماوەیەکی زەمەنی کورت ، تەکووزی لە کەرکووک دامەزراوە .

" فوئاد مەعسوم" سەرۆک کۆماری عێراقیش بە جەختکردن لە سەر ڕاگیرانیی تێکهەڵچوونەکان لە کەرکووک و دەسپێکرانەوەی دانووستانەکانی نێوان بەغدا وهەولێر ، لە مێدیاکان و لایەنەکانی دژ بەر داوای کرد تالە کردەوەکان لە پێناو تەشەنای ئالۆزی ڕەوشەکە و دانووتانیی پڕ لە ئالۆزیی دووری بکەن. " حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای  کۆتایی دوا مۆڵەتی ٧٢ کاتکۆیی بۆ پاشەکشەی هێزی پیشمەرگەی کورد لە کەرکووک، فەرمانی دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنی  هێزەکانی عێراقی بە مەبەستی کۆنتڕۆڵی کەرکووک و وەرگرتنەوەی بیرە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیە دەرکرد .

سەرپەیڤ