تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 12:30 Asia/Tehran
  • نیگەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە ئاڵۆزیی نێوان دەوڵەتی ئێراق و هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە

وتە بیژی ڕیکخراوی نەتەوەکان وتی: سکرتێری گشتی ئەم ناوەندە خوازیاری کەمبوونەوەی گرژی و ئالۆزی لە نێوان دەوڵەتی ئێراق و هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەیە.

 بە گوێرەی  راپۆرتی  تەلەفەزیۆنیی ئەی.پی.تی.ئین، ستفان دۆجاریک  رۆژی دووشەممە وتی : سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاەت داوادەکات کە هەنگاوگەلیک بۆ پێشگرتن بە تێکهەڵچوونیی زۆرتر و تاوسەندنیی ئالۆزی و یاساشکینی هەڵبگرن .

 بە وگێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، سکرتێری گشتی  لە ەهموو لایەنەکان داوایکردووە  کە بە گوێرەی اهوکارییەکی هاوبەش ڕەوشی ئێستایان بەڕێوە ەبرایەتی بکەن و هەموو مەسەلە گرنگەکان  لە ڕیگای وتوویژ و بە گوێرەی دەستووری عێراق چارە سەربکەن .

 "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای  کۆتایی دوا مۆڵەتی ٧٢ کاتکۆیی بۆ پاشەکشەی هێزی پێشمەرگەی کورد لە کەرکووک، فەرمانی دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنی هیزەکانی عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵی کەرکووک و وەرگرتنەوەی بیرە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیە دەرکرد.

هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ژوئەنی ٢٠١٤ بە کەڵک وەرگرتن لە نائەمنی و ئالۆزی وبشێوی کە بە هۆی پەلامارەکانی گرووپی ترۆریستی داعش لە عێراق دا ڕوویان داوە ، بەشگەلێکی ستانی کەرکووک لە وان بیرە نەوتییەکانی ئەم پارێزگایەیان خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دا .

 ئامادەبوونی نایاسایی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی عێراق لە کەرکووک لە حالێک دابوو کە بەرێوە چوونی کۆپرسیی جیابوونەوەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئالۆزییەکان  لە نێوان بەغدا و هەولێری دوو ئەوەندە کردووە .

 کۆپرسی جیابوونەوە سەرەڕای  نەیاریەتییەکانی جیهانی و کاردانەوەی تووندی دەولەتی عێراق ڕۆژی دووشەممە ٢٥ سێپتەمەبر لە سەر پێداگری " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی  هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چووە .

 .

 

.

 .