تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 14:06 Asia/Tehran
  • پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگە لە مەخموور

ژێدەرە سەربازییەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە لە "مەخموورە" هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق پاشەکشەیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کەناڵی کوردیی سەحەر لە هەولێرەوە، لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئێراق لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە، ئەمڕۆ سێشەممە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شاری "مەخموور"یش پاشەکشەی کرد.

پێشتریش شاری شەنگال بە بێ هیچ خۆڕاگرییەک لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە ، ڕادەستی هێزەکانی ئێراق کرا.

هەروەها دوابەدوای ئەوەی هێزە ئێراقییەکان دەستیان گرت بە سەر شاری کەرکووک، "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی داوە بە سوپای ئەم وڵاتە کە گیان و ماڵی خەڵکی ئەم شارە بپارێزن.

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای ئێراق لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە لە سەر لە بەیانی دووشەممەوە بە بەمەستی وەدەرنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچانە دەست پێ بووە.

سەرپەیڤ