تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 16:03 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی خەڵکی سیڤیل بۆ کەرکووک

هەزاران کەسی سیڤیل ڕۆژێک دوای ئەوەی کەرکوویان بە جێ هێشتبوو گەڕانەوە بۆ ئەم شارە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفزیۆن، دوابەدوای ئۆپراسیۆنی هێزی ئێراقی بۆ دامەزراندنی  ئاسایشی کەرکووک و گەڕاندنەوەی نەزم و تەکوزیی لەم شارە ،  هەزاران  کەسی سیڤیل گەڕانەوە بۆ شاری کەرکووک  .

بەپێی هەواڵێکی تر، هێزی پۆلیسی ناوەندی  و حەشدی شەعبی بەیانی ڕۆژی سێ شەممە دوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگە  گەیشتنە  شاری خانەقین  لەباکووری ئێراق  و کۆنترۆڵی ئەم شارەیان  بە دەستەوە گرت  .

هاوکات لە گەڵ درێژەی   هەوڵی سوپای ئێراق بۆ گەڕانەوەی هێزی چەکداری دەوڵەتی ناوەند بۆ ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان  بەغدا و هەولێر، هێزی سوپای ئێراق  گەیشتنە شاری  بەعشیقە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ و کۆنترۆڵی  ئەوێیان گرتە دەست .

بەعشیقە  کە زۆربەیان  ئێزدی ئێراقن  یەکێک لە ناوچە  ناکۆکی لەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە  و بە پێی یاسای بنەڕەتیی ئێراق سەروەری هەموو ناوچەکان دەبێ  بکەوێتە ژێر چاوەدێری دەوڵەتی ناوەندی بەغدا  .

زۆربەی هێزەکانی حەشدی شەعبی  و سوپای ئێراق  توانیان  بگەنە  شاری ئێزدی نشینی شەنگال.

ئەفسەرێکی  سوپای ئێراقیش  ڕایگەیاند  :  هێزی ئاسایشی  ئەم وڵاتە هەموو مەیدانەکانی  نەوتی  ژێرچاوەدێری  کۆمپانیای دەوڵەتیی نەوتی باکووریان  خستوەتە ژێر چاوەدێری خۆیان  .

بەپێی هەواڵێکی تر لە ئێراقەوە،  هێزەکانی ئەم وڵاتە بەرەو بوارگەی رەبیعە لە  سەر سنووری  سوریا ڕۆیشتن  هەتا کۆنترۆڵی ئەوێ  بگرنە دەست  .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  شەوی دووشەممە دوای  کۆتایی  مۆڵەتی حەفتا و دوو کاتژمێری بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی کورد لە کەرکووک، فەرمانی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵی  هێزی ئێراقی بەسەر کەرکووک و وەرگرتنەوە کێڵگەکانی نەوتی ئەم ناوچەیەی دەرکرد.

سەرپەیڤ