تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 16:30 Asia/Tehran
  • چوونەدەری پێشمەرگە کان لە

پێشمەرگە کوردەکانی سەربە پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق پارتی لە ناوچەی گویر وناوچەکانی تر لە باکووری عێڕاق چوونە دەرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کەناڵی سەحەری کوردی لە کوردستانی عێراقەوە، لەدرێژەی پێشڕەویەکانی سوپای عێڕاق ، بەیان ئەمڕۆ سێ شەممە زۆربەی ناوچەگەلیک کە هەتا بەرلەشەڕلەگەڵ داعش ، لە بەردەستی حکومەتی ناوەندی بوو ، ڕادەستی دەوڵەتی عێڕاق کرا، لەوان دەتوانین بە ناوچەکانی سەنجار " جلولا ، خانەقین، وناوچەکانی مەخمور وگویر ئاماژە بکەین.

ئێستاکە لە ناوچەگەلیک کە گوڕانکاری ئەم دواییە تیدا ڕووی داوە، دۆخ هەتا ڕادەیەک ئارامە وخەڵک خەریکی ژیانی ئاسایی وڕۆژانەی خۆیانن.

بەپێچەوانە شاری کەرکووک کە ڕۆژی ڕابردوو زۆربەی شارومەندەکانی ، شاریان بە جێ هێشت ، بەڵام ئەمڕۆ لە کەرکووک یش شایەتی گەڕانەوەی شارومەندان بۆ ماڵەکانیانین. هەروەها دەوڵەتی عێراق لە پەیامیکدا بۆ شارومەندانی ناوچەکانی باکووری وناوبراو ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە بە ڕیککەوتن دەچنە  ناوشارەکان لەباکووری عێراق  وپێویست ناکات کە هاووڵاتیانی ئێمە هیچ ترسێکیان هەبێت.

 

سەرپەیڤ