تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 18:29 Asia/Tehran
  • ئاڵا تاڵەبانی : پارتی بارزانی بەڕێوەچوونی کۆپرسیان سەپاندە سەر کەسانی تر

یەکێ لە بەرپرسانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق پێداگری کرد: پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بەڕێوەچوونی کۆپرسیان سەپاندە سەر باقی لایەنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما ئاڵا تالەبانی لە بەرپرسانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی تەلەفیزیۆنی ئەلحەدەس وتی: ئێمە لایەنێک لە یەکیەتی نیشتمانی داین کە بە ووتووێژ لەگەڵ بەغدا بڕوامان هەیە ولە مەسەلەی گشت پرسیش لە وەدواخستن وقەبوڵ کردنی گەڵاڵەکانی نێودەوڵەتی لەم بارەوە پشتیوانیمان کرد ، بەڵآم بەداخەوە گشت پرسیی سەپێندرایە سەرمان وئێستاکەیش شایەتی ئاکام وئەنجامەکەین.

تالەبانی لە بارەی  تۆمەت لێدانی تاوانی پارتی مەسعود بارزانی  لە ژمارێک لە سەرانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە بارەی خەیانەت بە هەولێر ڕایگەیاند : مەسعود بارزانی خۆی فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەیە وئەم هێزانە بە فەرمانی بارزانی دەجوڵێتەوە وئەگەر هێزەکانی یەکیەتی نیشتمانی پاشەکشەیان کرد، بۆچی هێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق لە ناوچە باکووریەکان نەمانەوە.

ئەم بەرپرسە لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێڕاق وتی: حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێوەندی بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی یەکیەتی نیشتمانیدا بوو هەتا بە ڕێککەوتنێک بۆ هاتنی هێزەکان بۆ کەرکووک بەپێی یاسای بنەڕەتی بگات ، بەڵام سەرۆکانی بڕێاردەر لە یەکیەتی نیشتمانی کە لەبەرەی نەیار لەگەڵ دەوڵەتی عێراقین بە هاوکاری مەسعود بارزانی ئەم گەڵاڵەیان ڕەت کردەوە وهەربەم هۆیەوە ، هیچ جێگایەک بۆ وتووێژ نامێنێتەوە. ئاڵا تاڵەبانی هەروەها پێداگری کرد: جەلال تاڵەبانی هەموو کات ڕاسپێری دەکرد ، کەرکووک بۆ هەموو لایەن وتاقم گەلێکە کە تێیدا دەژین وئیدارەیشی دەبێ بە شێوەی هاوبەش بێت.

سەرپەیڤ