تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 20:55 Asia/Tehran
  • دەست گرتنی هێزی ئێراقی بە سەر کێڵگەکانی نەوت لە پارێزگەی کەرکووک

وەزارەتی نەوتی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند بەرهەم هێنانی نەوت لە کێڵگەکانی نەوتی کەنداوی حەسەن و هاوانا کە لە گەورەترین کێڵگەکانی نەوتی کەرکووکە، کەوتوەتە دەستی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرەنسا، وەزارەتی نەوتی ئێراق  ڕایگەیاند کە وڵات بەنیازە  بارستای  بەرهەمی نەوتی  لە کەرکووک  بگەیەنێتە زۆرتر لە یەک ملوێن بەرمیل لە ڕۆژ دا  و پاڵاوتگەیەکی نوێ لە کەرکووک دامەزرێنێ و بەرهەمی نەوتی خۆی لە کێڵگەکانی  نەوتی نوێ لەم پارێزگەیەش بە هێز بکات  .

وەزارەتی نەوتی ئێراق هەروەها وتی  : بۆ بەهێزکردنی توانایی بەرهەم هێنان لە کێڵگەکانی نەوت کەرکووک  بڕیار لەسەر ئەمەیە هەتا گڕێبەستگەلێک لەگەڵ  کۆمپانیاکانی  دەرەوەیی مۆر بکرێت  .

بەرلەمە هێزی پێشمەرگە  ی  وابەستە بە پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی  کۆنترۆڵی کێڵگەکانی  نەوتی لە کەرکووکیان بە دەستەوە بوو  .

سەرپەیڤ