تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 20:55 Asia/Tehran
  • سومەریەنیووز:  کشانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ سنوورەکانی ساڵی 2013

حەشدی شەعبیی ئێراق باسی کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی کرد بۆ سنوورەکانی ساڵی 2013.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئێراقیی سومەریە نیووز، ئەبوو ئالا لولائی ، فەرماندەی  هێزی حەشدی شەعبی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە وتی  :  وتووێژی هێزی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەو ئەنجامە گەیشت و ئەوان کشانەوە بۆ سنوورەکانی ساڵی 2013 و بەنداوی مووسڵیانیش بێ هیچ شەڕێک  ڕادەست کرد .

هێزی پێشمەرگەی  هەرێمی کوردستانی ئێراق سێ ساڵ لەمەوبەر بە کەڵک وەرگرتن لە ئاڵۆزی و بشێوی  کە لەبەر پەلاماری تاقمی تیرۆریستی داعش لە ئێراق  بە دی هاتبوو، بەشگەلێک لە پارێزگەی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەیان  خستە بن چاوەدێری خۆیان  .

بەپێی هەواڵێکی تر، هادی عامری  فەرماندەیەکی باڵای هێزی حەشدی شەعبی  لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکان ، باسی کۆتایی بەشی دووهەمی ئۆپراسیۆنی دامەزرانی ئاسایشی پارێزگەی کەرکووکی کرد و وتی :  سوپای هێزی پۆلیسی فیدراڵ، کاردانەوەی خێرا، ڕ ێکخراوی  بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و هێزی حەشدی شەعبی بە زاڵ بوون بەسەر  کێڵگەکانی نەوت لە باکووری کەرکووک، بەشی دووهەمی  ئۆپراسیۆنی دامەزرانی ئاسایشی کەرکووکیان  کۆتایی پێ هێنا.