تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 21:25 Asia/Tehran
  • داخوازی بەرهەم ساڵح بۆ دامەزرانی  حکومەتی کاتی لە کوردستانی عێراق

دوابەدوای توند تر بوونی ناکۆکیەکانی نێوان تاقمە کوردە عێراقیەکان وپەرە سەندنی شەڕی راگەیاندن نێوان پارتی دێموکرات ویەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ، بەرهەم ساڵح لە کەسایەتیەبەناوبانگەکانی سیاسی کوردی عێراقی ، داخوازی هەڵوەشانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی هێناوەتە ئاراوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری کەناڵی کوردی سەحەر لە هەولێرەوە، بەرهەم ساڵح بە ئاماژەدان بە گوڕانکاری چەند ڕۆژی ئەمدواییە لە باکووری عێراق ، لەسەر پێویستی هاوکاری لەگەڵ بەغدا پیداگری کرد وخوازیاری دامەزرانی حکومەتی لەکوردستانی عێراق بوو، هەتا ئیستاکە هیچ کام لە دوو حێزبی سەرەکی کوردی عێڕاقی بەم داواکاریە هیچ کاردانەوەیەکیان پێشان نەداوە.

لە بارەی گوڕانکاری مەیدانی لە باکووری عێراق یش دوای پێشڕەوی بەبێ تێکەڵچوونی هیزە عێراقیەکان وبەپێی دوایین هەواڵەکان ، ئیستاکە هێزە عێراقیەکان لە بەشی  شنگاڵ هەتا نێزیک ناوچەی سنونە سەقامگیر بوون.

لە ناوچەی مەخمور یش هەتا ساعەت چواری دوا نێوەڕۆی ئەمرۆ سێ شەممە بە کاتی خۆجیی پێشمەرگەکانی پارتی دێموکراتی کوردستانی عیراق ، لەناوچە باکوریەکان بەرەو هەولێر سەرقالی هەڵکەندنی چاڵ ولەمپەردروست کردن بوون وبەشێوەی تۆکمە وتەواو لە شارۆچکەی مەخمور چوونەتە دەرێ.

لە ناوچەکانی خانەقین وجەلەولا یش سوپای عێراق سەقامگیر بووە.

هەروەها ئەمڕۆ سێ شەممە شاندێکی ئەمنیەتی پێکهاتوو لە نوێنەرانێک لە مەجلیس ووەزاڕەتی ناوخۆی عێراق چوونە کەرکووک.

حاکم زاملی بەرپرسیی لێژنەی ئەمنیەت لە مەجلیسی عێراق و ڕوکن عەلی سوبحان نوێنەری وەزاڕەتی ناوخۆی عێراق لە سەرووی شاندێک سەفەریان کرد بۆ کەرکووک وبڕیارە دەس بدەنە لێکدانەوەی دوایین دۆخی کەرکووک وناوچەکانی دەوروبەری.