تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 07:43 Asia/Tehran
  • سەرۆک پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق: مەسعوود بارزانی واز لە سەرۆکایەتی بێنێ

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دوێنێ سێ شەممە خوازیاری لەکارکشانەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو هەرێمە بوو.

یوسف محەممەد جەختی کرد؛ کشانەوەی مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، خزمەتێکی گەورە دەبێ بە خەڵکی ئەو هەریمە.

ڕەوتەکان، پارت و کەسایەتییە کوردەکانی ئێراق لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەجاران ڕەخنەیان گرتووە لە مەسعوود بارزانی لەبەر بەڕێوەبردنی گشت پرسیی نایاسایی جیابوونەوە.

بیروڕای گشتی لەناوچەی کوردستانی ئێراقیش بەتوندی نیگەرانی شوێنهاتە نەرێنییەکانی بەڕێوەچوونی گشت پرسی جیابوونەوەیە.

ریفراندۆمی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی وکاردانەوەی توندی حکومەتی ئێراق رۆژی دووشەممە ٢٥ی سیپتەمبەر لەسەر پێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە چوو.

ئەو کردەیەی مەسعوود بارزانی چەشنێک پێشێلکردنی دەستووری ئێراقییە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتانی ناوچە، ئوروپاو ئەمریکاش ئەو کردەی مەسعوود بارزانیان ئیدانە کرد و پێیان داگرت لەسەر پاراستنی یەکڕیزیی و یەکپارچەیی خاکی ئێراق.