تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 07:57 Asia/Tehran
  • فوئاد مەعسووم: بەڕێوەچوونی کۆپرسی هەرێمی کوردستانی ئێراق ناکۆکی لێکەوتەوە

سەرۆک کۆماری ئێراق وێڕای داوا لە خەڵکی کەرکووک بۆ دانبەخۆداگرتن و ڕێز گرتن لەیاسا، ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی گشت پرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، ناکۆکی و گرژیی لێکەوتووتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا کە لە تەلەفزیۆنی ئێراق بڵاو بۆوە، جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەوڵدانی زیاتر بۆ گەڕانەوە بۆ وتووێژ لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەریی گیروگرفتەکان لەچوارچێوەی دەستوورداو وتی: کەڵەکەبوونی ناکۆکییەکان بەزیانی هەمووان و داهاتووی ئێراقە.

فوئاد مەعسووم وتی: چاودێری هێزەکانی پێشمەرگە بەسەر شاری کەرکووک لەدژ یاسای بنەڕەتیی ئێراق نییە. سەرۆک کۆماری ئێراق هەروەها ڕێزی گرت لە هەوڵەکانی ئایەتوڵڵا سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە ئێراق.

لەهەمان کاتدا، کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند: مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەممە بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، گۆڕانگارییەکانی ڕۆژی دووشەممەی کەرکووکی گەڕاندەوە بۆ بڕیاری یەکلایەنەی ژمارێک کەسایەتی لە هەرێمی کوردستان کە ئاماژەی بە ناوی ئەو کەسانە نەکرد.

بارزانی بەو ئیدیعایەوە کە کوردەکان لە ماک و شووناسی خۆیان بەرگرییان کردو ئەو هەوڵانە بەفیڕۆ ناچێ، متمانەی بە کوردەکان دا، لەو دەسکەوتانە بەرەڤانی دەکا.

رۆژی دووشەممە هاوکات لەگەڵ چوونی هێزە ئێراقییەکان بۆ شاری کەرکووک و کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەو شارە، پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانیان بەخەیانەت تاوانبار کرد.

ئۆپراسیۆنی سوپای ئێراق لەناوچە باکوورییەکانی ئەو وڵاتە لە سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممەوە بەئامانجی هێنانەدەری ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدابوون، دەس پێ کردووەو تائێستا هێزە ئێراقییەکان، کۆنترۆڵی کەرکووک و هەندێ ناوچەی دیکەیان گرتووەتە دەست.