تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 08:37 Asia/Tehran
  • پێوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق دەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا

ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە دوێشەو(سێ شەممە) لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق جەختی کرد لەسەر داکۆکی و پاڵپشتیی فەڕانسا کە کردە یاساییەکانی بەغدا لەئاراستەی پاراستنی یەکڕیزیی و یەکپارچەیی ئێراق.

لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا، ئۆپراسیۆنی جێگیرکرانی هێزە ئێراقییەکان لە کەرکووک، درێژە دان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە ئێراق و هەروەها بەهێزکرانی پەیوەندی وهاوکارییەکانی دوو وڵات ، تاووتوێ کراو لێکدرایەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی یەکشەممە پاش کۆتایی هاتنی دوامۆڵەتی٧٢کاژێریی بۆ کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک، فەرمانی دەسپێکردنی ئۆپراسیۆن بۆ گرتنەدەستی کۆنترۆڵ و چاودێری بەسەر کەرکووکداو سەندنەوەی بیرە نەوتییەکانی ئەو ناوچەی، دەرکرد. هێزە ئێراقییەکان توانیان کۆنترۆڵی کەرکووک بگرنە دەست.

حەیدەر عەبادی فەرمانی بە هێزە ئێراقییەکان دابوو تابۆیان دەکرێ خۆببوێرن لە هەڵایسانی شەڕ وپێکدادان و گیانی شارومەندانی ئێراقیی دانیشتووی کەرکووک بپارێزن.

هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ژۆئەنی٢٠١٤وە بە قۆستنەوەی ئاڵۆزیی و بشێوییەکانی سەرچاوەگرتوو لە پەلامارەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە ئێراق، بەشگەلێکی پارێزگای کەرکووک بۆ وێنە بیرەنەوتییەکانی ئەو پارێزگایەیان خستەژێر کۆنترۆڵ و چاودێری خۆیان.

ئامادەبوونی نایاسایی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک لەکاتێکدا بوو کە بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابووونەوەی هەرێم، کێشەو ئاڵۆزیی نێوان بەغداو هەولێری قووڵتر کردەوە.