تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 13:20 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی سەربازیی ئێراق: پۆلیسی خۆجێیی، بەرپرسی دابین کردنی ئاسایش لە کەرکووکە

یەک لە فەرماندەرانی سوپای ئێراق وتی: بەرپرسایەتی ئاسایش لەناو پارێزگای کەرکووکی ئێراق لەئەستۆی هێزی پۆلیسی خۆجێییە.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعێراقییە؛ سەرلەشکر عەلی فازڵ عومران، فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی دیجلە ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: بۆ پاراستنی ئاسایش لەناو پارێزگای کەرکووک، فەرمان درا بەهەموو دەم و دەزگە ئاسایشییەکان و سەرکردایەتی پۆلیس کە پۆلیسی خۆجێیی پارێزگای کەرکووک، بەرپرسی دابین کردن و چەسپاندنی هێمنی لەو ناوچەیە.

لەهەمان کاتدا، سوپای ئێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ هێزە ئێراقییەکان، کۆنترۆڵی ژمارێک ناوچەیان لەپارێزگای نەینەوا لەباکووری ئەو وڵاتە گرتە دەست کە پێشتر لەدەست هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دابوون.

بەپێی هەواڵ و ڕاپۆرەکان، هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق، بەرلە هاتنی هێزە ئێراقییەکان، ئەو ناوچانەیان چۆڵ کردبوو.

هێزی پێشمەرگە لەسێ ساڵی ڕابردووداو لەشەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان گرتبووە دەست.

سوپای ئێراق لەناوچە باکوورییەکانی ئەو وڵاتە لە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممەوە بەئامانجی گرتنەدەستی کۆنترۆڵی ناوچەکانی ژێرچاودێریی هێزی پێشمەرگە، ئۆپراسیۆنی خۆی دەس پێ کردووە.

سەرپەیڤ