تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 09:53 Asia/Tehran
  • مۆرکرانی گرێبەستی نەوتیی کۆمپانیایەکی ڕووسی و هەرێمی کوردستانی ئێراق

هەواڵدەریی ڕۆیتەرز دوێشەو(چوارشەممە) ڕاپۆری دا؛ کۆمپانیای نەوتیی ڕووس نەفتی ڕووسیا رۆژی چوارشەممە گرێبەستی بەرهەم هێنانی نەوت لە پێنج ناوچەی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو هەرێمە ئیمزا کردووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو کۆمپانیایە بێ ئاماژە کردن بە ناوی ناوچەی پێنج لایەنیی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ وا پێش بینی دەکرێ، پاشەکەوتە نەوتییەکانی پێنج ناوچەی هەرێم کە بۆ هەڵێنجان دەشێن، زیاتر لە٦٧٠ملوێن بەرمیل بێ.

بەپێی ئەو گرێبەستە، ئەو کۆمپانیایە تێچووەکانی گەڵاڵەکە بریتی لە؛ توێژینەوە، هەڵکەندن و قۆناخەکانی دیکە کە زیاتر لە٤٠٠ملوێن دۆلارە، قەبووڵ دەکا و دەیدات.

واپێش بینی دەکرێ، کۆمپانیای ڕووس نەفت بتوانێ ٢٠٠ملوێن دۆلار لە بوودجەکەی لەڕێی فرۆشتنی نەوتی هەڵێنجراو لەو ناوچەیە بەدەست بێنێتەوە.

دوولایەن ڕێککەوتن لەسەر جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی دۆزینەوەی زەوین ناسی، دەسپێکرانی بەرهەم هێنانی تاقیکاریی لەساڵی٢٠١٨وە و هەروەها تۆکمە کرانی گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان لەساڵی٢٠٢١دا.