تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 17:39 Asia/Tehran
  • کەمبوونی بەرچاوی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئێراق

دوابەدوای پێشڕەوی هێزە ئێڕاقییەکان لە پارێزگای کەرکووک و گرتنەدەستی پاڵاوتگە نەوتییەکان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ نیوە، کەمی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مەوج، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری سیهان رۆژی چوارشەممە بە٢٢٥هەزار بەرمیل لەڕۆژدا لەبەراوەرد لەگەڵ٦٠٠هەزار بەرمیل لەرۆژدای جاران، ئاستی ئاسایی هەناردەکران کەمی کرد.

هەوڵی سوپای ئێراق بۆ کۆنترۆڵی بەشێک لە ناوەندە نەوتییەکانی کەرکووک لەرۆژانی ڕابردوودا بووەهۆ تاکوو رۆژی سێ شەممە بۆ یەکەمجار لەساڵی٢٠١٥وە، ڕادەی بەرهەم هێنانی نەوتی کوردستانی ئێراق بۆ نیوە کەم بکات.

دوو کاربەدەستی ئێراقی ڕایانگەیاندووە، چالاکی لەشەش ناوەندی نەوت لە کێڵگەکانی ئاواناو بای حەسەن ڕاگیراوە، بۆیە نزیک بە٣٥٠هەزار بەرمیل لەڕۆژدا لەئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان کەمبووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە، وەزارەتی نەوتی ئێراق وشداریی دا بە کۆمپانیا بیانییەکان ، خۆببوێرن لەئیمزاکردنی هەرچەشنە ڕێککەوتننامەو گرێبەستی هەڵێنجانی نەوت وگاز لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و وەها گرێبەست گەلێکی بە نایاسایی ناوبرد.