تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 17:42 Asia/Tehran
  • دەرکرانی بڕیاری قۆڵبەست کرانی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق

دادگەیەک لە ئێراق بڕیاری گرتنی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی یاریدەری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراقی دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ داوەر عەبدوسەتار بەیرەقدار وتەبێژی دادگەی باڵای ئێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕاگەیاندنی ئەو بڕیارە بە میدیاکان وتی: بڕیاری گرتنی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بەپێی ماددەی٢٢٦ی سزای ئێراق بەتۆمەتی سووکایەتی و دنەدان لەدژ هێزە چەکدارەکان لەلایەن دادگەی لێکۆڵینەوەیی رەسافە دەرکراوە.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە بەیاننامەیەکدا کە رۆژی ڕابردوو(چوارشەممە) سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەرکووک بڵاوی کردەوە، هێزە ئێراقییەکانی وەک هێزی داگیرکەر ناوبرد.

سوپای ئێراق ڕۆژی دووشەممە ئۆپراسیۆنێکی لەباکووری ئەو وڵاتە بەئامانجی سەندنەوەی ئەو ناوچانەی لەکۆنترۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدابوو ، دەس پێ کردو کۆنترۆڵی کەرکووک و هەندێ ناوچەی دیکەی گرتە دەست.

هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق سێ ساڵ لەوەپێش(٢٠١٤) بە قۆستنەوەی هەلومەرجی ئاڵۆز و شێواوی بەدیهاتوو بەهۆی پەلامارەکانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش لەئێراق، بەشگەلێکی پارێزگای کەرکووکی خستبووە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری خۆیان.

سەرپەیڤ